رووداو - هەولێر
سەعید عومەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی پەدەکەسە لە شاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند : 400 چەکداری سەر بە پەیەدە هەڵیانکوتایە سەر گوندی بان ئەشکەوت لە ناوچەی دێرک لە رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووانی گوندەکە رووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی پەدەکەسە لە شاری هەولێر هەروەها گوتی ''ئەو هێزە کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 10-9-2016 بە 26 ئۆتۆمبێل هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندەکە کە زۆربەی ئەندامانی هێزەکە عەرەب بوون، ئامانجیان گرتنی گەنجانی کورد بووە بۆ چەکدارکردنی ناچاری''.
سەعید عومەر ئاماژەی بەوە کرد، دانیشتووانی گوندەکە رەتیانکردووەتەوە بە زۆر گەنجەکانیان بۆ چەکدارکردنی ناچار پەلکێش بکەن و رووبەڕووی ئەو هێزە بوونەتەوە، بەڵام هێزەکانی سەر بە پەیەدە بەزۆر 4 گەنجیان بردووە و 3 کەسی سڤیلیش لە رووبەڕووبوونەوەکەدا برینداربوون.
ناوی ئەو کەسانەی بردراون:
- ئەحمەد سلێمان خەنجەر
- عومران یووسف محەممەد
- جەواد ئیسماعیل
- یاسر سلێمان خەنجەر
ئەو کەسانەی لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سەر بە پەیەدە برینداربوون:
- حەسەن رەمەزان شاهین .. برینەکەی سەختە و گوللـە بەر پشتی کەوتووە
- حەسەن عەبدلقادر حەسەن
- یوسف نەزیر حەسەن
بەپێی زانیارییەکانی رووداو هێزەکەی پەیەدە گەمارۆی گوندەکەی داوە و هێزێکی دیکە لە ئاسایشی گوندی گرەسۆرەوە بەرەو گوندی بان ئەشکەوت چوون، بۆ پشتیوانیکردنی ئەو هێزەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوونەتە سەر گوندەکە.
هۆزی خێرکان زۆرینەی دانیشتووانی گوندی بان ئەشکەوت لەناوچەی دێرک لە رۆژئاوای کوردستان پێکدەهێنن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ