رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بریندار بوون. تەندروستی دەڵێت، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە نزیک گوندی بادەوان لە ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە روویدا. مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پاسێک وەرگەڕاوە و 11 کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، برینی بەشێکیش لە بریندارەکان سەختە."
د. مەڵبەند حەمە، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان، کە بەشێکی برینداران بۆ بنکەکە گوێزراونەتەوە، بە رووداوی راگەیاند، سەرنشینانی پاسەکە عەرەب و کوردن.
هەر ئەمڕۆ شەممە راگەیاندنی هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوورەکەیان گەنجێک گیانی لەدەستداوە.
شەوی رابردووش لەنێوان هەولێر و کۆیە، لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. هەر شەوی رابردوو لە شەقامی شەست مەتری هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ