رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک لە سنووری قەزای دەربەندیخان گیانی لەدەستدا کە خەڵکی سنووری قەزای کفرییە.
رووداوەکە نزیک کاژێر 06:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆری نیسان ئاڵتیما و تانکەر لە نزیک پردی دەرەدۆین لەنێوان قەزاکانی دەربەندیخان و کەلار.
راگەیاندنی هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رووداوەکەدا گەنجێک گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووە.
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی بەرهەم هێمنە و دانیشتووی قەزای کفرییە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
شەوی رابردوو لەنێوان هەولێر و کۆیە، لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. هەر شەوی رابردوو لە شەقامی شەست مەتری هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ