رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە لەمەودوا بۆ بەشە نێوخۆیی پارە لە خوێندکارانی خوێندنی باڵا وەرنەگرێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەک لە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرناگرێت."
عەباس ئەکرەم ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بڕی 300 هەزار دینار لەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا وەردەگیرا کە بەشە نێوخۆییان پێدەدرا.
خوێندکارانی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆم لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ