سەرۆککۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات

10-05-2024
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک، سەردانی هەولێر و دەکات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
 
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئێوارەی رۆژی شەممە دەگاتە هەولێر و بڕیارە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێبکرێت. سەردانەکەی بۆ بەشداریکردنە لە کۆنفرانسێکی ژینگەیی.
 
هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە رووداوی راگەیاند، سبەی ئێوارە سەرۆککۆمار لە بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوێت و بەشداری لە کۆنفرانسێکی ژینگەیی دەکات و گوتارێک لەبارەی ژینگە و ئاوی عێراق پێشکێش دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆککۆماری عێراق جگە لە بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە، لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا کۆدەبێتەوە.
 
رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە زانکۆی کوردستان و هۆتێل رۆتانا، کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابووری و دیمۆگرافیای عێراق بەڕێوەدەچێت کە رووداو سپۆنسەری میدیایی دەکات.
 
بڕیارە لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی دیکە بەشداری بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.