رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە نزیک کاژێر 10:00ـی ئەمشەو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک گوندی باوەقووب روویداوە. هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو کەس بە ناوەکانی فاریق رەفیق و هەڤاڵ فاریق گیانیان لەدەستداوە کە باوک و کوڕن.
هەردوو هاونیشتمانییەکە دانیشتووی قەزای کۆیە بوون. هاوکار عەلی دەڵێت، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی قەزاکە کراوە.
تاوەکو ئێستا ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام بە گوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆ، لە 2022دا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستدابوو و حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار ببوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ