رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە گوایە بەشێکی ئاوارەکان "بە هۆی هەبوونی ترسەوە کەمپ جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شنگال".
راگەیێندراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆ و هەواڵی نادروست سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کە "گوایە بەهۆی هەبوونی ترسەوە کەمپەکە جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شنگال، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵە نادروست و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە".
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان دەڵێت، "سەرجەم دانیشتووانی کەمپەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن دەمێنێتەوە و ئامێزی گەورەی بۆ ئاوارەکان بە کراوەیی دەهێڵێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت سیمای پێکەوەژیان، یەکدی قبووڵکردن و لێبووردەیی ئەو شوێنانە بشێوێندرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ