رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند، لە کاژێر 07:30ـی بەیانی ئەمڕۆوە پڕۆژەی ئاوی (تەقتەق - کۆیە) بە هۆی لێکترازانی بۆریی 18 ئینجییەوە راوەستاوە. بەڕێوەبەری ئاو دەڵێت: بۆ چارەسەر تیمەکانیان رەوانە کردووە.
هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی وەستانی ئەو پڕۆژەیەوە، زیاتر لە شەش هەزار هاوبەشی ئاوی سنوورەکەمان بێ ئاو دەبن، گرنگە هاونیشتمانیان دەست بە ئاوەوە بگرن".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان رەوانەی شوێنی ترازانی بۆرییەکە کردووە و "بە زووترین کات" چاکی دەکەنەوە.
لە کۆیە 18 هەزار و 311 هاوبەشی ئاو هەن. لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیەدا هاتووە، بۆرییەکە لە نزیک تەقتەق ترازاوە و بە "ناچاری" پڕۆژەکەیان وەستاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ