بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: بەراورد بە پار 1.5 ملیار مەتر زیاتر ئاومان گلداوەتەوە

09-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی گلدراوە زیادیکردووە.
 
لە هەرێمی کوردستان سێ بەنداوی گەورە و زیاتر لە 20 بەنداوی بچووک و گۆماوی دەستکرد هەن بۆ گلدانەوەی ئاو. تەنیا بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک بۆ توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10 ملیار مەتر سێجا ئاو دروستکراون.
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاوی گلدراو لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو ملیارێک و 650 ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، جگە لە سلێمانی، لە سێ پارێزگاکەی دیکە ئەم وەرزەی بارانبارین بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو، دوو هێندە و زیاتر باران باریوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''