وەزیری دارایی: راگرتنی نەوت کێشەی گەورەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە

08-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، راگرتنی نەوت "کێشەی گەورەی" بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە و دەڵێت، "هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بباتە سەر."

رۆژی دووشەممە، 8-5-2023، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر دۆسیەی نەوت، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "بنەمای رێکەوتنەکە بۆ سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەگەڕێتەوە و لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی چەند خاڵێکمان بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم چەسپاندووە."
 
ئاوات شێخ جەناب گوتیشی: "لەم قۆناخەدا لەپێشترێتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی رێکەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدایە وەکو خۆی و لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕوانی عێراق و تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە سیاسی و تەکنیکیانەی لەبەردەم پرۆسەکەدا ماون."
 
قسەکانی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکی وەزارەتەکەی هاتووە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دکتۆر تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دارایی کردبوو.
 
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێکەوتەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، کە ماوەی 43 رۆژە راگیراوە و زیانی زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان داوە، رایگەیاند: "راگرتنی نەوت کێشەی گەورەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە و هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بباتە سەر."
 
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەدا، وەکو وەزارەتی دارایی و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری جددیان هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بووە لە رێگەی گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆ و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری تاوەکو  هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەبواری ئاسایشی خۆراک هەنگاوی باش نراوە و بەدیجیتاڵکردنی کاروباری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و دەرئەنجامی باشی بەدەستهێناوە و لەبواری ژێرخانی کارەباش لەم کابینەیە کاری جدی کراوە.
 
دکتۆر تورکیلد بیوگ، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا، پشتیوانی یەکێتییەکەی بۆ رێکەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا دووپاتکردەوە و هیوای خواست بەزووترین کات هەڵبژاردن لەهەرێمی کورستان بکرێت و کێشە سیاسییەکان چارەسەر بکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.