رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی دەڵێت، بۆ دیاریکردنی جەژن هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 08ـی نیسانی 2024، کە 29ی رەمەزانە، لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ و لیژنەی لاوەکیی شارەکان چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان.
د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ دیاری دەکات کە سبەی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن یان رەمەزان 30 رۆژ دەگیرێت و چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت".
سەرۆکی یەکێتیی زانایان ئاماژەی بەوەکرد، بابەتەکە شەرعییە و لیژنەی بینینی مانگ تاوەکو دڵنیا نەبێتەوە بڕیار نادات. گوتیشی، "بۆ دیاریکردنی جەژن هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە".
مانگی رەمەزان بەگوێرەی ساڵەکان جیایە؛ هەندێک ساڵ 29 رۆژە و هەندێکیش 30 رۆژ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ