کەمیی ئاستی بینین بەهۆی تەم کێشە بۆ فڕۆکەوانان دروستدەکات؛ چارەسەرەکەی ئامێرێکی ئەلیکترۆنییە

08-01-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن تەم
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

لە وەرزى زستاندا لە هەرێمى کوردستان و عێراق، تەم زۆر دەبێت و لە کاتى فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە، تواناى بینینی فڕۆکەوانەکان کەم دەکاتەوە، بەو هۆیەوە چەند گەشتێک لەماوەی رابردوو هەڵوەشانەوە، بەڵام راوێژکارێکی کەرتی فڕۆکەوانیی عێراق دەڵێ "ئەو کێشەیە چارەسەرى هەیە و ئامێرێکی ئەلیکترۆنییە." 
 
فارس جوارى، راوێژکارى کەرتى فڕۆکەوانیی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، هەڵوەشاندنەوەى گەشت هەواڵێکى خۆش نییە بۆ گەشتیاران و کاریگەریى نەرێنى لەسەر گەشتیار و ناو و ناوبانگى فڕۆکەخانەکە هەیە، ئەگەرچى دۆخێکى نائاساییە، بەڵام دەبێت چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە هەبێت وەک چۆن لە فڕۆکەخانەکانى جیهاندا هەیە.
 
فارس جوارى گوتى "ئێمە ئێستا لە وەرزى زستانداین، کە لە هەرێمى کوردستان و عێراق، تەم زۆر دەبێت و لە کاتى فڕین و نیشتنەوەدا تواناى بینین بۆ فڕۆکەوان کەم دەکات، بۆیە دەبێت چارەسەر بۆ ئەو پرسە هەبێت."
 
شەممە 6ـی کانوونى دووەمى 2024، چوار گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشێنرانەوە بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى رابگەیێندرێت.
 
راوێژکارەکەى کەرتى فڕۆکەوانیی عێراق گوتى "ئامێرى ئەلیکترۆنى تایبەت هەیە، کە یارمەتیی فڕۆکە دەدات لەکاتى تەمدا بنیشێتەوە، ئەو ئامێرە ناوی ئامێری نیشتنەوەى ئەلیکترۆنى ILS و لە فڕۆکەخانەى هەولێر هەیە."
 
فارس جواری دەڵێ ئەو ئامێرەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر هەیە "لە جۆرى تایپى یەکەمە،" بەڵام ئەو تایپەى ئامێرەکە بەتەنها ناتوانێت هاوکارى فڕۆکەکە بێت لە نیشتنەوە لە دۆخێکدا، کە ئاستى بینین تێیدا بگاتە نزیکەى 800 مەتر. 
 
بەگوتەی ئەو راوێژکارە لە فڕۆکەخانەکانى جیهان ئەو جۆرە ئامێرە بە تایپى دوو و سێى بەردەستە، کە فڕۆکە لە رێگەیانەوە دەتوانێت لە ئاستى بینینى کەمتر لە 200 مەتر بنیشێتەوە و "پێى دەگوترێت نیشتەوەى کوێر."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە قەزای شنگالەوە. وێنە: رووداو

سەرژمێرى لە هەندێک ناوچەى کێشە لەسەرى نەینەوا دواکەوتووە

بەهۆى دواکەوتنى ئامادەکارییەکان و کەمى تیمەکان، سەرژمێرى لە چەند گوندێکى ناوچە کوردستانییەکانى پارێزگاى نەینەوا تەواو نەبووە. لە قەزاى شێخان بۆ 900 خێزان یەک بژمێر دانراوە، ئەوە لە کاتێکدا پارێزگارى نەینەوا دەڵێت: "سەرژمێرى خێزانەکان 100% تەواو بووە و تەنیا ناردنی زانیارییەکان ماوە".