رووداو-هەولێر
بەستنی کۆنگرەی یەکێتی یەکلایی بووەتەوە و ئەوەی ماوە دیاریکردنی رۆژی کۆنگرەیە. مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبووەوە و هەر ئەمڕۆش سەرکردایەتی ئەو حیزبە کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەم ، بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئامادەبوون، بەڵام مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وەک چەندین کۆبوونەوەی رابردوو لەم کۆبوونەوەیەش بەشدار نەبوو.
ئێوارەی ئەمڕۆش لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە کۆدەبێتەوە پرسەکانی بەستنی کۆنگرە، کەرکووک و پرسە ناوخۆییەکانی یەکێتی تاوتوێدەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ