رووداو دیجیتاڵ
شەڕ لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزێکی سەر بە حکومەتی سووریا روویدا. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشی گرووپەکەی سەر بە حکومەتی سووریا دوو کەس کوژراون و 7 کەسیش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی سووریا بە سوودوەرگرتن لە تۆپ و هاوەن، ئۆپەراسیۆنێکی زەوینییان بۆسەر گوندەکانی رۆژهەڵاتی چەمی فورات لە پارێزگای دێرەزوور ئەنجامدا.
هەسەدە دەڵێت، لە ئەنجامی تۆپبارانەکە لە گەڕەکی لەتوە لە شارۆچکەی زیبان دوو هاووڵاتی سڤیل کوژراون و 5 کەسی دیکەش برینداربوون؛ هەروەها لە شارۆچکەی شهێلیش دوو کەس برینداربوون.
هەسەدە دەڵێت، هێزەکانیان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و گرووپە چەکدارەکەیان ناچارکردووە بۆ شوێنی پێشوویان پاشەکشە بکەن.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە 05ـی ئابیشەوە لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزێکی چەکدار بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم هەفیف لە سنووری دێرەزوور گرژی دروستبووە و تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە.
هێزەکەی هەفیف پێشتر سەر بە هەسەدە بوون و دوای هەڵگەڕانەوەیان ئێستا حکومەتی سووریا پشتیوانییان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ