رووداو دیجیتاڵ
تەرمی کەسێک لە پڕۆژەی ئیفرازی هەولێر دەرهێندرا و بەرگریی شارستانی دەڵێت، ئەو کەسەی خنکاوە بۆ مەلە چووەتە پڕۆژەکەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-07-2024، مقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی خنکاوە خەڵکی بەنگلادیشە، ناوی میلان ماگارایە و تەمەنی 35 ساڵە".
میلان ماگارا، کاژێر 08:00ـی ئێوارەی 05ـی ئەم مانگە چووبووە پڕۆژەکەوە بۆ مەلەکردن و خنکابوو، دوای هەوڵدانێکی زۆر، بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی راگەیاند.
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ