رووداو دیجیتاڵ
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، سبەی دووەم مووچەیان لەم مانگەدا وەردەگرن.
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ یەکشەممە 07-04-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی یەک دابەش دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە وانەبێژان مووچەی مانگی 12یان وەرگرت.
بەگوێرەی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، مووچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ