خواست لەسەر مریشک و گۆشت زیادی کردووە و نرخیشیان لە بەرزیدایە

07-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ جەژن خواست لەسەر کڕینی گۆشتی ئاژەڵ و مریشک زیاتر دەبێت. لە هەولێر کیلۆیەک گۆشتی بەرخ نزیکەی 22 هەزار و لە سلێمانی 23 هەزار دینارە. لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، نرخەکە چەند مانگێکە بەو جۆرەیە و جێگیرە، بۆ جەژنیش بەرزتر نەبووەتەوە. هەروەها کیلۆیەک مریشکی زیندوو نزیکەی 3750 دینارە.
 
لە هەولێر کیلۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە 18 هەزار و 500 دینارە و بە ئێسکەوە 15 هەزار و 500 دینارە؛ هەروەها کیلۆیەک گۆشتی بەرخ 21 هەزار و 750 دینارە.
 
ئارام سلێمان، خاوەنی گۆشتفرۆشی سەروەران لە شاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 07-04-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ بەهۆی رەمەزان و جەژنەوە نرخی گۆشت بەرز نەبووەتەوە و ماوەیەکە جێگیرە.
 
نرخی گۆشت لە سلێمانی بەرزترە. بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی بەشی زۆری شتومەک دابەزیوە، جگە لە گۆشتی سوور کە نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە."
 
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی گوتی، کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە شارەکە 23 هەزار دینارە، قیمە 20 هەزارە و نەرمەی گوێرەکەیش نزیکەی 22 بۆ 23 هەزار دینارە.
 
27ی ئاداری ئەم ساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزینی نرخ، بڕیاری لێخۆشبوونی 50%ی رەسمی هاوردەکردنی گۆشتی دەرکرد. بڵند ئەحمەد دەڵێت، بەگوێرەی پلانەکە لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی گۆشت دادەبەزێت.
 
نرخی مریشکی زیندوو جێگیرە. مریشک لە کێڵگەکانەوە کیلۆی بە 3400 دینار دەگاتە دووکانەکان. بەشدار رەشۆ، مریشکفرۆش لە گەڕەکی هەولێری نوێ ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کیلۆیەک مریشک دەدەنە 3750 دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''