ئالوودەبوویەکی مادەی هۆشبەر لە هەڵەبجە: هەموو شتێکم لەدەستدا و لە ژیان دواکەوتووم

07-03-2024
سازگار سەڵاح
ئالوودەبوویەکی مادەی هۆشبەر چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە
ئالوودەبوویەکی مادەی هۆشبەر چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

تەمەنی 28 ساڵە و لە 20 ساڵییەوە ئالوودەی مادە هۆشبەرەکان بووە، لەو ماوەیەدا حەوت جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، بەڵام نەیتوانیوە دەستبەرداری هۆشبەرەکان ببێت، بۆیە نۆ مانگە لە زیندان دەژی. 
 
ئەوە چیرۆکی گەنجێکی ئالوودەبووی مادەی هۆشبەرە لە هەڵەبجە. ئەو ناو و رووخساری شاردووەتەوە، لە زیندانەوە قسەی بۆ رووداو کرد. چیرۆکی خۆی بەمشێوەیە باسکرد: 
 
"من ماوەی هەشت ساڵە ئالوودەی مادەی هۆشبەر بووم، لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا حەوت جار دەستبەسەر کراوم. لەڕێگەی گۆرانی و دانیشتنی شەوانەوە برادەرم ناسی، گوتیان بۆ تۆ باشە و بۆ گۆرانیگوتن هاوکاریت دەکات. سەرەتا لەتێک حەبم بەکارهێنا، دواتر ئالوودەی بووم. سەرەتا بەبێ بەرامبەر پێيان دەدام، دواتر گوتيان بە پارەیە. برادەرێکم هات و گوتی شتێکی دیکە هاتووە، وەرە ئەوەیان بخۆين، دەستم بە کريستاڵ کرد و ئەوەم خوارد. ئێستا من هەموو شتێکم لەدەستداوە، گوتم، خۆم بەتەنیا دەيخۆم گيرام، گوتم بەشی کەس نادەم، دیسان گيرام، هەرچۆنێک خواردم و بەکارمهێنا، ئاشکرا بووم."
 
لە درێژەی چیرۆکەکەیدا، ئەو ئالوودەبووە دەڵێت: "ژیانم هیچ کێشەی نەبوو، دەوامم هەبوو، ئۆتۆمبێلم هەبوو و لە هیچم کەم نەبوو. دواتر وام لێهات، ئۆتۆمبێلم نەما، لە دەوام دەرکرام. لە ژیان و تەمەن و عەقڵیەت و هەموو روویەکەوە دواکەوتم."
 
بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر تەنیا رەگەزی نێر نین، ژمارەیەک لە کچان و ژنانیش دەستیان بە ئەو مادانە دەگات و بەکاری دەهێنن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەڵێن، رێوشوێنی تووندیان گرتووەتەبەر بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی.
 
عەقيد سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دەزگای ئاسايشی هەرێم بەردەوامن لە رێگریکردن لە مادەی هۆشبەر، خۆشبەختانە تاڕادەيەک کۆنترۆڵ کراوە و رەوشەکە ئێستا نەبووەتە دياردە. گەنجانی تەمەن 18 تاوەکو 25 ساڵ زۆرترینی ئەوانەن مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن. 
 
لە ساڵی 2023 دەزگای ئاسايشی هەرێمی کوردستان 991 کەسيان بە تۆمەتی بازرگانيکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگيرکردووە، 80 کەس لەوانە بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون و 273 کەسيان دابەشکار بوون. 
 
لە ماوەی دوو مانگی ئەم ساڵیشدا 116 کەس دەستگیرکراون، لەکاتێکدا هەمان کاتی پار، 125 کەس دەستگیر کرابوون و بەو پێیە ژمارەیان کەمیکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.