رووداو - سلێمانی
لە سلێمانی خانمە نیپاڵییەکان یادی رۆژی ژنانیان کردەوە، لە هۆتێلێکی سلێمانی کۆبوونەوە و پێکەوە ئاهەنگیان گێڕا.
وەک نەریتێک و بۆ رێزگرتن لە ژنان، نیپاڵ رۆژێکی دیاریکردووە، رۆژێكیش پێش جه‌ژنه‌كه‌یان هه‌موو دانیشتووانی نیپاڵ بەڕۆژوو دەبن.
ژماره‌ی دانیشتووانی نیپاڵ نزیكه‌ی 29 ملیۆن كه‌سه و لەو ژمارەیەش نیوەی ژنە، به‌هۆی بێكاری له‌و وڵاته زیاتر له 40 هه‌زار كچیان چوونه‌ته وڵاتانی دیكه بۆ كاركردن، له هه‌رێمی كوردستانیش
ژمارەیەکی زۆری كرێكاره‌كان مێینه‌ن.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 22 هه‌زار كرێكاری بیانی هه‌ن و له شاری سلێمانیش زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سن، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتی نیپاڵن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ