رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێیەم، شای بەریتانیا دەکات و دەڵێت، پەیوەندییەکانی شانشینی بەریتانیا و کوردستان و عێراق لە ژێر دەسەڵاتی شا چارڵسدا، بە بەهێزی بەردەوام دەبن.
رۆژی شەممە، 6-5-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەمەوە بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر نووسیویەتی، "بە ناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێ دەکەم بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شکۆمەندیانەوە وەک پادشای شانشینی بەریتانیا و وڵاتانی کۆمۆنوێڵز".
نێچیرڤان بارزانی باسی لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و شانشینی بەریتانیا کردووە بەبۆنەی دیاریکردنی شایە نوێیەکەی بەریتانیا و نووسیویەتی "دڵنیام پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی بەریتانیادا لەژێر دەسەڵاتی خاوەنشکۆدا لە بەهێزبوون بەردەوامدەبن".
ئەمڕۆ شەممە، شا چارڵسی سێیەم لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە رێوڕەسمێکی فەرمی و تایبەتدا لە کەنیسەی وێستمینستەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 100 سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهانی تاجی لەسەرنرا.
لەدوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم، شاژنی بەریتانیا لە ئەیلوولی 2022، ئامادەکارییەکان بۆ تاج لەسەرنانی شا چارڵسی کوڕی دەستیان پێکردبوو و ئەمڕۆ (شەممە، 6-5-2023) تاجی پاشایەتیی لەسەر نرا.
On behalf of the people of the Kurdistan Region, I extend my heartfelt congratulations to King Charles III on His Majesty’s coronation as the King of the United Kingdom and Commonwealth realms.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 6, 2023
I’m confident that the ties between Kurdistan and Iraq with the United Kingdom will…
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ