کۆمەڵەی میوانخانەکانی هەولێر: چێشتخانەکان لە رۆژانی جەژندا بە رووی گەشتیاراندا کراوە دەبن

06-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە هەولێر دەڵێت، بۆ جەژنی رەمەزان زۆرینەی رێستۆرانت و نزیکەی 400 هۆتێل ئامادەکارییان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کردووە.
 
زیرەک بیا ئیلیا، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ گەشتوگوزاری هەولێر و قایمقامییەتی ناوەندی شارەکە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە جەژن کۆبوونەتەوە و ئامادەکارییان کردووە.
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر، نزیکەی 400 هۆتێل و مۆتێل، 200 کافتریا و 400 رێستۆرانت هەن. سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە هەولێر گوتی، زۆرینەی چێشتخانە و رێستۆرانتەکان ئاگادارکراونەتەوە و بۆ رۆژانی جەژن کراوە دەبن.
 
ساڵانە لە بۆنەکاندا گەشتیارێکی زۆر سەردانی هەولێر دەکەن. زیرەک بیا ئیلیا دەڵێت، بەگوێرەی پێویست شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران ئامادەیە؛ گوتیشی، "لە هەولێر رێستۆرانتمان هەیە رۆژانە لە یەک ژەمدا خواردنی سێ هەزار کەس دابین دەکات و هەربۆیە هیچ گرفتێک دروست نابێت".
 
لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 708 شوێن وەکو شوێنی گەشتیاری یان کارکردن لە بواری گەشتیاری تۆمارکراون و کار دەکەن.
 
لە جەژن و بۆنە گشتییەکاندا هەزاران گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن. بەگوێرەی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی 2023، حەوت ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە؛ زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار سەردانیکاریش وەکو گەشتیاریی نێوخۆیی تۆمار کراون.
 
هەر بەگوێری دەستەی گەشتوگوزار، ساڵی 2022، شەش ملیۆن و 35 هەزار و 57 کەس و ساڵی 2021 چوار ملیۆن و 189 هەزار و 596 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
 
لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو هەزار و 500 شوێن بەناونیشانی بنکەی گەشتیاری تۆمار کراون کە زۆرینەیان هۆتێل، رێستۆرانت و کافتریان.
ئەو شوێنانەی وەکو بنکەی گەشتیاریی تۆمار کراون بەم شێوەیەن:
 
- هۆتێل 468
- موتێل 267
- کۆمەڵگەی گەشتیاری 33
-گوندی گەشتیاری 20
- توانای وەرگرتن- ژمارەی قەرەوێڵە 63 هەزار و 682
- چێشتخانە - رێستۆرانت 524
- کافتریا 657
- کۆمپانیا و نووسینگەی گەشتیاری 518

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''