رووداو - سلێمانی
سبەی 25 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی شاری سلێمانی تێدەپەڕێت و بەهۆی قەیرانی داراییشەوە هیچ چالاکییەک بەبۆنەی یادی راپەڕینەوە ناکرێت.قایمقامی ناوەندی سلێمانیش دەڵێت " لە رۆژی راپەڕیندا هێزەکانی پۆلیس لە شوێنە گشتییەکانی سەنتەری شاردا بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک بڵاودەکەینەوە".
ئیبراهیم ئەحمەد، بەڕێوەبەری كەلەپوری سلێمانی سەبارەت بە رۆژی یادکردنەوەی راپەڕین لە شارەکە دەڵێت" كۆی چالاكییەكان لە چەند ساڵی رابردوو لە ژێر ناوی راپەڕین و نەورۆز كراوەتەوە، زۆر پێویستە ئەم یادە نیشتمانیانە بكرێنەوە و بە نەوەكانی ئەمڕۆیان ئاشنا بكەین".
قەیرانە داراییەكەی باشووری كوردستان وایكرد یادی راپەڕینی 7-3 ی سلێمانی بە بێدەنگی و بەبێ ئامادەكاری بكرێتەوە،بە گوتەی قایمقامی ناوەندی سلێمانیش تەنیا هێزە ئەمنییەكان لەسەرجەم شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانیدا بڵاودەكرێنەوە.
بەختیار عبدولڕەحمان، قایمقامی ناوەندی شاری سلێمانی دەڵێت " حكومەت هیچ چالاكییەكی دیاریكراوی نییە و بڕیارماندا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئەمنیەتی شاری سلێمانی و شەقامەكان و هەر چالاكییەك كە ئەنجام بدرێت بپارێزین".
لەڕۆژی 7 -3- 1991شاڵاوی راپەڕین شاری سلێمانی گرتەوە و دامودەزگاكانی حكومەتی بەعسی پێشوی عێراقیان لە نێو شارەكەدا راماڵی. ساڵانە ئەو یادە لەلایەن خەڵكیەوە بەرز رادەگیرێت و بەشێك بۆ یادكردنەوەی بیرەوەریەكانیان روو دەكەنە ئەمنەسەورەكەی شاری سلێمانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ