ژووری بازرگانیی سلێمانی: زۆریی باج و نەبوونی پارە هۆکارن بۆ داخستنی نووسینگەکانی خانووبەرە

05-09-2022
پێشەوا بەختیار
گەڕەکێکی شاری سلێمانی. وێنە: رووداو
گەڕەکێکی شاری سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

بەشێک لە خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە لە سلێمانی بەهۆی بێ بازاڕییەوە، نووسینگەکانیان دادەخەن. دوای شەش مانگ لە داخستنی نووسینگەکەی لە بازاڕی خانەقای سلێمانی حاجی کەریم سەردانی شوێنکارەکەی رابردووی دەکاتەوە و دەڵێت، هۆکاری وازهێنان و داخستنی نووسینگەکەی بێ بازاڕی و زۆریی باجی ساڵانەیە.
 
کەریم حەسەن، خاوەن نووسینگەی خانووبەرە بە رووداوی گوت، "زۆریی زەریبە وای لێکردووین کە نووسینگەکانمان دابخەین، چونکە بازاڕ نییە و باج زۆرە، پێشتر 210 هەزار دینارم دەدا، ئێستا ئەم ساڵ چووم 800 هەزارم داوە، ئەمەش جگە لە ژووری بازرگانی و رسوماتەکانی دیکە."
 
هەرچەندە ژمارەی نووسینگەکانی خانووبەرە لە هەڵەبجە زیادیان کردووە، بەڵام نرخی موڵک و خانوو بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو دابەزیون، بە شێوەیەک لە هەندێک شوێنی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 35 هەزار دۆلار نرخ کەمیکردووە.
 
وەرزێر عەبدولڕەحمان، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە باس لەوە دەکات، نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی پارە و داهات و مووچە، وایان کردووە نرخی موڵکەکان کەم ببنەوە، "ئێستا نرخ کەم بووەتەوە و نووسینگە زیادی کردووە."
 
بەپێی ئامارەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە سلێمانی، زیاتر لە سێ هەزار نووسینگە تۆمار کراون، لە ساڵێکدا 600یان داخراون. کورتهێنانی داهات هۆکارێکی دیکەیە بۆ کەم بوونەوەی خواست لەسەر کڕین یان بەکرێدانی خانوو و زەوی، ئەویش وایکردووە کە خاوەن نووسینگەکان دووچار بە داخستنی شوێنی کارەکانیان ببنەوە.
 
سەلام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، "زۆریی باج و نەبوونی پارە بۆ کڕینی زەوی و خانوو وایان کردووە کە نووسینگەکان دابخرێن."
 
لە ساڵی 2017 تاوەکو 2021 بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بەتایبەت پرۆژەکانی وەبەرهێنان، گەرم بوون، بەڵام بە گوتەی نووسینگە و کۆمپانیاکانی خانووبەرە، کورتهێنان لە داهات و دواکەوتنی مووچە وایان کردووە ئەمساڵ کڕین و فرۆشتن کەم ببێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.