نزیكه‌ی چوار هه‌زار كرێكاری بیانی به‌بێ مۆڵه‌ت له‌ سلێمانی كارده‌كه‌ن

05-09-2019
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
نیشانەکردن کرێکاری بیانی
A+ A-


رووداو - سلێمانی

لەگەڵ زیادبوونی دەستی کاری بیانی لە کوردستان، رێژەی ئەو کەسانەش لە زیادبووندایە بە نایاسایی دەچنە سلێمانی و کاردەکەن کە ژمارەیان نزیکەی چوار هەزار کرێکارن. 

له‌ پارێزگای سلێمانی ته‌نها چوار هه‌زار كرێكاری بیانی مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه‌، نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌یان به‌بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن و 35 كرێكاریش له‌به‌ر نه‌بوونی مۆڵه‌تی پێدانی كار گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.

محه‌ممه‌د هه‌ژار، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كردن له‌ مافی كرێكارانی بیانی‌ رووداوی راگه‌یاند "كرێكارێكی زۆر بە رێگه‌ی نایاسایی دێنه‌ سلێمانی و كارده‌كه‌ن، ئه‌و رێژه‌یه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌لای رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌ هه‌یه‌، واته‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ چوار هه‌زار كرێكار كه‌ به‌ نایاسایی كارده‌كه‌ن".

بە گوتەی محەممەد هەژار، له‌مساڵدا 35 كرێكار به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت هاتووه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كرێكارێكی زۆری بیانی زۆر له‌ناو پارێزگای سلێمانی كارده‌كه‌ن و مۆڵه‌تی كاركردنیشیان نییه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەیدا قسە دەکات

ئومێد خۆشناو: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار گەشتیار بۆ کریسمس و سەری ساڵ دێنە هەولێر

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، رۆژانە نزیکەی حەوت هەزار گەشتیار بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، سەردانی پارێزگاکەیان کردووە. گوتیشی، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا گەشتیاری زیاتر روو لە شارەکە بکەن.