رووداو - گەرمیان
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئێران رێککەوتوون لە دەروازەی پەروێزخانەوە ترانزێت بکرێت؛ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی یەدەگ و چەندین جۆر خواردن لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دەبرێنە سەر سنووری پەروێزخان و لەوێوە رەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێن.
پێشتر بازرگانان دەچوونە بەندەری ئوم قەسر لە خوارووی عێراق، ئۆتۆمبێل و کاڵای دیکەیان بە رێگەیەکی گەرەنتینەکراوی نائەمنیدا دەگواستەوە بۆ کوردستان.
لە رۆژی هەینی 6-7-2018ـەوە 800 بازرگان راستەوخۆ لە ترانزێتی سنووری پەروێزخان سوودمەنددەبن؛ رێگەکە خێراتر و سەلامەتترە.
خاڵی سنووری په‌روێزخان قه‌باره‌ی بازرگانی ساڵانەی به دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت، پڕجوڵه‌ترین ده‌روازه‌ی بازرگانی ئێرانه بەڕووی وڵاتانی دراوسێیدا له‌دوای ده‌روازه‌ی ماكۆ.
ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان داواده‌كه‌ن په‌روێزخان هاوشێوه‌ی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل كاری ترانزێتی تێدا بكرێت، به‌ڵام ئێران رازینه‌بوو، تاوەکو گوشاره ئابوورییه‌كان ته‌نگی به ئێران هه‌ڵچنی و دواجار ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ