رووداو دیجیتاڵ
شۆفێرانی بارهەڵگری رێگەی هەولێر – کەرکووک، دژی وەرگرتنی بڕێک پارە لێیان، گردبوونەتەوە و رێگەکەیان داخستووە.
شۆفێرەکان دەڵێن، لە بازگەی شێراوە بڕێک پارەیان لێ وەردەگیرێت.
ئەو شۆفێرانە لە بازگەی دارەمان لە دیوی کەرکووک ناڕەزاییان دەستپێکردووە و بەو جۆرەش هاتووچۆ پەکخراوە.
عەمید محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هۆکاری داخستنی رێگەکە شۆفێرانی بارهەڵگرن. تیمی ئێمە و پۆلیسی فریاکەوتن لە شوێنی گردبوونەوەکەن."
لە رابردوویشدا شۆفێرانی بارهەڵگر چەند جارێک هەمان رێگە و رێگەی سلێمانی – کەرکووکیان داخستووە و دەڵێن، لە بازگەکانی چیمەن و شێراوا بە "نایاسایی پارەیان لێ وەردەگیرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ