رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی هەزەخ سەربە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان تەرمی دوو شوان دۆزرانەوە کە بە فیشەک کوژراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەپشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەو دوو شوانە بە ناوەکانی حوسێن ئۆنەر تەمەن 44 ساڵ و عومەر کایا تەمەن 41 ساڵ ئاژەڵداربوونە و و نیشتەجێی گەڕەکی یەنی مەحەلە بوونە.
رۆژی چوارشەممە 4ـی ئایاری 2022 بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان بەیانی زوو لە ماڵ چوونەتە دەرەوە و نەگەڕاونەتەوە.
دوای ئەوەی هەواڵیان لەبارەوە نابیسترێ، خێزانەکانیان فەرماندەیی جەندرمە ئاگادار دەکەنەوە. تیمەکانی جەندرمە و خێزانی ئەو دوو شوانە پێکەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی دەورووبەر دەست بە گەڕان دەکەن. لە ئەنجامدا ئۆندەر و کایا لە دۆڵێکی نزیک گوندی دەلاڤێی قەسرێ لە ناوچەی هەزەخ بە کوژراوی دەدۆزرێنەوە.
ئەو شوێنەی تەرمی دوو شوانەکەی لێ دۆزراوەتەوە، نزیکە لە ئەشکەوت و ئەو هەرێمەی کە لە چیای باگۆک درێژ دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەپشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەو دوو شوانە لەنێو ئۆتۆمبێلیکدا بە کوژراوی دۆزراونەتەوە و فیشەک نراوە بەسەریانەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مۆبایلی ئەو دوو شوانە و سویچی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی رووداوەکە نەدۆزراونەتەوە. بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری تەرمی شوانە کوژراوەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە هەزەخ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ