رووداو - بەغدا
شاندی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق دەبێت. شاندەکە لەبارەی گشتپرسی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی بەغدا گفتوگۆ دەکات.
شاندەكە هاوبەشە لە هەریەك لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، د.فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وەكو نوێنەری مەسعود بارزانی پێكهاتووە و، دوو رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە.
شاندەكە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5-4-2017 گەیشتە بەغدا، دواتر چوونە لای د. فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق. هەر ئەمڕۆش دەست بە زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەكەن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكومەتی عێراق و حیزب و لایەنە سیاسییەكان.
عەبدوڵڵا عەلیاوایی، راوێژكاری سەرۆككۆماری عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، شاندە باڵاكەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 5-4-2017 لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق و سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبنەوە. گوتیشی "بڕیارە كاژێر 10.30خولەك لەگەڵ سەرۆككۆمار كۆببنەوە، دواتر 11.30خولەك لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەیان دەبێت".
عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە رووداوی راگەیاند:" ئەجێندای كۆبوونەوەكان بۆ گشتپرسی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستانە، دەمانەوێ بە رێگەی سیاسی و ئاشتی لەگەڵ بەغدا ئەو پرسە گفتوگۆ بكەین، بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن و بەرژەوەندی هەردوولامان پارێزراو بێت".
عەدنان موفتی كە هاوكات ئەندامی شاندەكەیە گوتیشی "یەكێكی دیكە لەو بابەتانەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حیزبی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكەین، بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقە لەبارەی داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، بەبۆچوونی ئێمە ئەو بڕیارە هەڵەیە و دەمانەوێ ئەو بارگرژییەی دروستبووە، خاوی بكەینەوە".
رووداو زانیویەتی شاندە باڵاكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش كۆدەبێتەوە. بڕیاریشە شاندەكە لەگەڵ عەممار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و چەندین كەسایەتی و حیزب و لایەنی دیكەی شیعە و سوننە كۆببێتەوە.
لەبارەی كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ نووری مالیكی، ئەمنیداری گشتی حیزبی دەعوە، عەدنان موفتی گوتی "هەر كەسێك ئامادەبێت بۆ كۆبوونەوە، ئێمە لەگەڵی كۆدەبینەوە، چونكە دەمانەوێ ئەم پرسە بە گفتوگۆ و دانوستاندن یەكلایی بكەینەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شاندەكە كەناڵی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە، دواتر ئەو كۆمیتەیەی لەنێوان حیزب و لایەنە كوردستانییەكان دروستدەكرێت، دەست بە گفتوگۆی راشكاوانە دەكات لەگەڵ بەغدا، بۆ دانانی میكانیزم و رێوشوێنی ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری كوردستان.

رۆژی 2-4-2017، لە كۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی، بڕیاردرا شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك و ئەنجامدانی گشتپرسی سەردانی بەغدا بكات.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ