نووسینگەی فازڵ میرانی: تەداخولمان لە بڕیارەکانی یەکێتی نەکردووە و نایکەین

05-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی راگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەتن بەخۆیان و "بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردووە و نایکەین." 
 
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان ئەنجامیدا و رۆژی شەممە 04-03-2023، پەخشکرا، لەبارەی کێشەکانی پارتی یەکێتی، لاهوور شێخ جەنگی، کێشەکانی یەکێتی لەگەڵ حکومەت، پرسی هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی دیکەیش قسەی کرد. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 05-03-2023، نووسینگەی راگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە هەڤپەیڤینەکەی فازڵ میرانی لەگەڵ رووداو سەبارەت بە وەڵامەکانی لە بابەتی دۆخی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە." 
 
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەش دەکات، چەند رستەیەکیش لە هەڤپەیڤینەکەدا "وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە." 
 
نووسینگەی راگەیاندنی فازڵ میرانی بە روونی پەیامی قسەکانی لە هەڤپەیڤینەکەدا دەگەیێنێت و دەڵێت: "رووداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتیی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردووە و تەداخولیش ناکەین. ئەگەر لەوبارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچوونی شەخسیە، واباشە راگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لە رۆژی هیوا جەمال.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: شاندێکمان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، عێراق هەمیشە کێشەی نوێیان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.