ژین و ژیا دووانەن و پێکەوە 12ی ئامادەییان تەواوکرد؛ 'جاری وا هەبوو لە یەک پرسیار هەڵەمان دەکرد'

04-07-2023
سازگار سەڵاح
ژین و ژیا
ژین و ژیا
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

ژين و ژيا دوانەن و تەمەنیان 18 ساڵە، ئەمساڵ هەردووکیان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییان کردووە؛ ژین کۆنمرەی  91.7 و ژیا کۆنمرەی 90ی بەدەستهێناوە، هەردووکیشیان پێکەوە لە قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان قوتابی بوون.
 
ژين ئەبوبەکر، قوتابیی 12ی ئامادەیی دەڵێت، "ئێمە وەکو دووانە زۆربەی کات هەر بەيەکەوە بووين، لە يەک ژووريش خوێندنمان کردووە، بيروبۆچوونيشمان وەکو يەکە، لە کاتی تاقيکردنەوەکانيش جاری وا هەبوو لە يەک پرسيار هەردووکمان هەڵەمان دەکرد."
 
ماڵباتی ژین و ژیا پشتیوانێکی گەورەی کچەکانیان بوون؛ باوکیان هەوڵیداوە بە توانای سنوورداری خۆی، هەموو پێداویستییەک بۆ کچەکانی دابین بکات.
 
ئەبوبکر ئيسماعيل، باوکی ژين و ژيا دەڵێت، "من وەکو باوک لەوانەيە توانام ئەوەندە نەبووبێت، بەڵام توانيومە سەربەرزانە بەخێويان بکەم و خوێندنيان پێ تەواو بکەم. زەحمەت بووە، بەڵام ژيان ئەوە بووە لەگەڵ ئەو منداڵانە بەسەرمبردووە، وەکو باوک، وەکو هاوڕێ و خۆشەويست بوون بۆ من، ژيانی خۆمم بۆ تەرخان کردوون لەگەڵ دايک و براکەیان."
 
قوتابخانەی هەڵەبجەی کچان شانازی بە سەرکەوتنی دوو خوشکەکە دەکات. بە گوتەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، ژین و ژیا لە هەموو روویەکەوە قوتابیی 'زۆر باش' بوون.
 
ژيان عەنايەت، بەڕێوەبەری ئامادەیی هەڵەبجەی کچان ئاماژە بەوە دەکات، "ژين و ژيا دەتوانم بڵێم زۆر بە ئەدەب و زۆر ئاقڵن، هەموو خاسیەتێکیان تێدايە. سەرەتا هاتن، يەکێکيان چووە زانستی و يەکێکيان چووە وێژەیی، ساڵی پاريش لە 11ی وێژەیی يەکەم و دووەم بوون."
 
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 1838 قوتابی تاقيکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەييان ئەنجامداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".