رووداو دیجیتاڵ
تاوەکو ئەمڕۆ یەکلایی نەبووەتەوە کەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەم ساڵ دەبێت. بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، 7ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکرێت.
هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە 16ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت، بەڵام بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەنیا سعودیە دەتوانێت جەژنی قوربان دیاری بکات، چونکە بەهۆی رێوڕەسمەکانی حەجەوە لەو وڵاتە، دەبێت ئەوان دیاری بکەن."
پێشبینی دەکرێت رۆژی 1ی مانگی زیلحجەی ئەم ساڵ 7ی ئەم مانگە بێت و لەو رۆژەدا لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاری دەکەن. دەبێت 9 رۆژ پێش جەژن، رۆژەکە بە فەرمی دیاری بکرێت.
ساڵی رابردوو 18ی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە 27ی حوزەیرانیان بە رۆژی عەرەفە و رۆژی دواتر بە جەژن دیاریکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ