کچە کوردێکی ئێزدی دوای نزیکەی 10 ساڵ لە رفاندنی رزگار دەکرێت

04-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کچێکی کوردی ئێزدی کە ساڵی 2014 لە سنووری شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو، رزگار کرا و بڕیارە بگەڕێندرێتەوە نێو کەسوکارەکەی.
 
کچەکە ناوی تەواف داوود چەتۆیە؛ ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024 حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کچەکە ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندراوەتە عێراق و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکاندایە، دوای رێکارە کارگێڕێیەکان دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی."
 
لەکاتی هێرشی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر شنگال و دەوروبەری لە سەرەتای ئابی 2014، تەواف داوود لە شنگال کەوتە دەست چەکدارانی داعش. حوسێن قائیدی گوتی، "دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو کچە رزگارکراوە بڵاودەکەینەوە."
 
 
2ی ئاداری ئەم ساڵ، کچە کوردێکی دیکەی ئێزدی بەناوی کوڤان عیدۆ کە پێشتر لە کەمپی هۆل بوو لە رۆژئاوای کوردستان، گەڕێندرایەوە شنگال و دواتریش برایە نێو کەسوکاری ئاوارەبووی لە پارێزگای دهۆک.
 
بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش، تاوەکو ئێستا 3576 کوردی ئێزدی لەدوای رفاندنیانەوە رزگار کراون.
 
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و شەش هەزار و 417 کەسیشی رفاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''