کوردستان
پیاوێک لەنزیک قەڵای هەولێر بە دەستڕەکەی ئارەقی نێوچەوانی دەسڕێت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەی گەرمای دوێنێ، کە بەرزترین پلە لە گەرمیان بوو بە 43 پلەی سیلیزی و نزمترین لە حاجی ئۆمەران بوو بە 28 پلەی سیلیزی.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو هەینی پلەی گەرما چەند پلەیەک بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێت، لە رۆژی شەممەوە جارێکی دیکە پلەی گەرما دادەبەزێت. گوتیشی، "لە 10ی تەممووزەوە شەپۆلێکی گەرما باشووری کوردستان دەگرێتەوە."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 40°
سلێمانی؛ 39°
دهۆک؛ 39°
کەرکووک؛ 42°
هەڵەبجە؛ 41°
زاخۆ؛ 40°
سۆران؛ 38°
حاجی ئۆمەران؛ 28°
گەرمیان؛ 43°
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ