زیاتر لە هەزار مریشکی مردارەوەبوو فڕێدەدرێتە چەمی زەڵم

03-07-2018
دیاری محەممەد
دووەم جارە حاڵەتی لەم جۆرە روودەدات
دووەم جارە حاڵەتی لەم جۆرە روودەدات
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-

رووداو - هەڵەبجە

زیاتر لە 1000 مریشکی مرادەرەوەبوو فڕێدەدرێتە سەرچاوەی زەڵم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هاونیشتمانییەکیش دەڵێت، ئەوە دوومجارە حاڵەتی لەم شێوەیە روودەدات.


ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر مریشکی مردارەوەبوویان هێناوە و فڕێیانداوەتە نێو چەمەکەوە، ئەو شوێنە شوێنی گەشتیارییە و بۆ پشوودانی خەڵکە، بەڵام بەهۆی بۆنەکەوە کەس ناتوانێت خۆی بگرێت و بەو هۆیەشەوە ئێستا کەس سەردانی چێشتخانەکەم ناکات.

چەمی زەڵم ناوچەیەکی گەشتیارییە، فڕێدانی ئەم مریشکانە مەترسی بڵابوونەوەی نەخۆشی لەناوچەکە لێکەوتووەتەوە. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە