بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە پێنج مانگدا 19 کەس بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە

03-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 407 ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەو رووداوانەدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری پێنج مانگی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە سنوورەکەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، زۆرترین ئاگر لە مانگی چواری ئەمساڵدا کەوتووەتەوە.
 
رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەگوێرەی مانگەکان بەمشێوەیە بووە:
 
مانگی 01ـی 2024؛ 80 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.
مانگی 02ـی 2024؛ 91 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.
مانگی 03ـی 2024؛ 91 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.
مانگی 04ـی 2024؛ 104 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.
مانگی 05ـی 2024؛ 41 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.
 
ئەو شوێنانەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەیان تێدا تۆمار کراوە:
 
- ماڵان؛ 156 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- سووتانی ئۆتۆمبێل؛ 94 رووداو
- هۆتێل؛ 6 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- فڕنی نانەوا؛ رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- فەرمانگەی میری؛ 5 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- موەلیدەی کارەبا؛ 9 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- مارکێت و پێشانگە؛ 23 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- کارگە؛ سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- دارستان و باخچە؛ سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- گۆڕەر و کێبڵی کارەبا؛ 17 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- گەنم و جۆ؛ سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- پووش و پاوان؛ 13 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- چێشتخانە و کافتریا؛ 6 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- کۆگەی سووتەمەنی؛ 6 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- کابینە – خێمە و کەمپ؛ 10 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 58 کەسیش بریندار بوون".
 
شاخەوان سەعید گوتیشی، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 5 کەس لە رووبار و چەمەکانی سنوورەکەدا خنکاون و تیمەکانیشیان 23 کەسیان لە خنکان رزگار کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''