رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، لە زاخۆ سێ تۆمەتباریان بە 90 کیلۆگرام حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە. حەبەکە لە جۆری ترامادۆڵ بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە رۆژی دووشەممە 03ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە هاتووە، دوای چاودێریکردنی تۆمەتباران و بە فەرمانی دادوەر، ئەو سێ کەسەیان لە شاری زاخۆ دەستگیرکردوون.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی موسڵ تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
هەر سێ تۆمەتبارەکە راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسێکەیان کراوەتەوە.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو،5487 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا حوکمەکانیان بەسەردەبەن. لەو ژمارەیە نزیکەی 25%یان بەهۆی هۆشبەرەوەیە کە 1311 کەسن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ