رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، منداڵێک لە ئاوی هاوینەهەواری بێخاڵدا خنکا. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، تەرمی منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژ بەرگریی شارستانیی سۆران رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەکرد، منداڵەکە کوڕە و تەمەنی پێنج ساڵە؛ بە نەتەوە عەرەبە و وەکو گەشتیار روویان لە هاوینەهەواری بێخاڵ کردووە.
تەرمی منداڵەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە و دوای رێکارە یاساییەکان رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ