رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی دەڵێت، دوو بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک لە سنووری هەڵەبجە روویانداوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بوومەلەرزەی یەکەم لە باکووری رۆژئاوای هەڵەبجە لەنزیک کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ 3ی نیسان روویدا و پلەکەی 2.9 پلەی رێختەر بووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە بوومەلەرزەی دووەم کرد و گوتی، "لە هەمان شوێن بووە و قووڵییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە، بەهێزییەکەی زیاتر بووە و 3 پلەی رێختەر بووە."
بوومەلەرزەکە بە شێوەیەک بووە، بەشێکی هاونیشتمانییانی سنووری هەڵەبجە هەستیان پێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ