رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە کڕین و فرۆشتنی بە هۆشبەرەوە کردووە و بڕی یەک کیلۆ لە مادەکەشی پێبووە.
راگەیێندراوەکە ئەمڕۆ 3ی نیسان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بە فەرمانی دادوەر، تۆمەتبارەکە لە هەولێر دەستگیر کراوە."
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، تۆمەتبار کڕین و فرۆشتنی بە هۆشبەرەوە کردووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر کیلۆیەک هۆشبەر لە جۆری ماریجوانادا.
بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان ئامارێکی تایبەت بە بازرگانان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر بەردەست نییە.
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکان، تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو، لە هەر شەش چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا، لە نزیکەی 5500 سزادراو 1180 کەسیان بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانی بە هۆشبەرەوە حوکم دراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ