رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێک لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، رۆژی دووشەممەی داهاتوو چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت و روون دەبێتەوە 9ی نیسان یان 10ی نیسان جەژنی رەمەزانە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسان، کە 23ـی رەمەزانە، شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، یاریدەدەری پشکنەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دووشەممەی داهاتوو 8ی نیسان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە لیژنەکانی بینینی مانگ چاودێریی مانگ دەکەن و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکەن."
یاریدەدەری پشکنەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ چاودێریکردنی بینینی مانگ، هاوئاهەنگیی تەواویان لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننە و چەند وڵاتێکی ئیسلامی لە ناوچەکە بۆ دیاریکردنی جەژن هەیە.
مانگی رەمەزان بەگوێرەی ساڵەکان جیایە؛ هەندێک ساڵ 29 رۆژە و هەندێکیش 30 رۆژ.
شێخ ئیبراهیم بەرزنجی گوتی، ئەم ساڵ ئەگەر رەمەزان 29 رۆژ بێت 9ی نیسان جەژنە؛ ئەگەر رەمەزان 30ی رۆژیش بێت 10ی نیسان دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ