نرخی کارەبای موەلیدە؛ لە هەولێر زۆرترینە و هەڵەبجە کەمترینە

02-03-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئەمپیرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی شوبات دیاریکرا، لە هەڵەبجە نرخەکە کەمترینە کە لە نێوان 9 بۆ 15 هەزار دینارە، لە هەولێریش زۆرترینە کە نرخی ئەمپیرێک کارەبا لە هەندێک شوێن بە 21 هەزار دینار دیاری کراوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە 02-03-2023، قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو موەلیدانەی بە خشتە کاریان کردووە مانگی رابردوو نزیکەی 280 کاژێر کاریان کردووە و نرخی کاژێرێک 55 دینار بووە، نرخی یەک ئەمپێریش لە نێوان 13 هەزار و 250 دینار بۆ 17 هەزار دینارە."
 
قارەمان مەولوود گوتیشی: "ئەو شوێنانەی خۆیان داوایان کردووە 24 کاژێر کارەبایان هەبێت نرخەکەیان جیاوازی هەیە بۆ ئەوان موەلیدە 370 کاژێر کاری کردووە و نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 هەزار و 250 دینار بۆ 21 هەزار دینارە."
 
لە پارێزگای سلێمانی مانگی رابردوو موەلیدەکان لە نێوان 260 بۆ 280 کاژێر کاریان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵیت: "نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە نێوان 15 بۆ 16 هەزار دینارە، بەڵام بە گشتی نرخەکان لە گەڕەگێک بۆ گەڕەکێکی دیکە دەگۆڕدرێت، به‌و پێیه‌ی به‌گوێرەی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاژێری كاركردنیان تۆمارده‌كات." 
 
پێشەوا حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "مانگی رابردوو موەلیدەکان لەنێوان 245 بۆ 258 کاژێر کاریان کردووە، و نرخی ئەمپێرێک لە نێوان نۆ هەزار و 250 دینار بۆ 15هەزار و 250 دینار بووە." 
 
لە بارەی نرخی کارەبای مۆلیدەش لە پارێزگای دهۆک. هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگاکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی دووەم 20 هەزار و 500 دینارە." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.