رووداو دیجیتاڵ
دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لەکاتی دزییەکەدا دەستگیرکراون.
رۆژی چوارشەممە 2-2-2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان/نووسینگەی رۆژئاوا، دوو تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیر دەکەن.
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، "دوو کەس بە ماتۆڕێکەوە چوونەتە نێو ماڵێکەوە بۆ دزیکردن، لەوکاتەدا مەفرەزەیەکی پۆلیس گەڕانیان هەبووە، بە رووداوەکەیان زانیوە و لەو کاتەدا هەردوو کەسەکەیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە".
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، دەستگیرکراوەکان خەڵکی دەوروبەری سلێمانین.
ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ