رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە مانگی نۆ، نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی 10 لە هەولێر کەمترە. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی سنوورەکە دەڵێ، کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدە لەنێو شاردا 205 بۆ 298 کاژێر بووە.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخمان بە فەرمی دیاریکرد. نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 8 هەزار و 750 بۆ 12 هەزار و 750 دینارە".
خۆرانی گوتی: "چەند موەلیدەیەکی کەم کاری زیاتریان کردووە نرخی ئەمپێریان دەگاتە 13 هەزار دینار. هەروەها لە دەوروبەری هەولێر نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان 6 هەزار بۆ 13 هەزار و 500 دینارە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ جگە لە هەولێر، لە سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە نرخی ئەمپێر بۆ مانگی 10 دیاری نەکراوە.
بۆ مانگی نۆ، نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر لە زۆربەی گەڕەکەکان 14 هەزار و 500 دینار بوو.
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکان، لە سنووری هەولێر و دەوروبەری 2 هەزار و 135 موەلیدەی تایبەت هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ