دەستەی نەزاهە: ئەوانەی بە نایاسایی خانەنشینکراون دەدرێنە دادگا

02-09-2014
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
رووداو
رووداو
نیشانەکردن خانەنشین
A+ A-
رووداو  -  هەولێر
 
دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لەسەر ناوی ئەو خانەنشینکراوانە هاتە دەنگ، کە لەچەند رۆژی رابردوودا بە لیستێک بڵاوکرانەوەو دەگوترێت بە نایاسایی خانەنشینکراون. دەستەی نەزاهە دەڵێ کار بۆ ئەوە دەکەن هەموو ئەوانە بدەنە دادگا، کە بەشێوەی نایاسایی خانەنشینکراون.

ئەوەی زیاتر لیستە چەند سەد کەسییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکان بڵاودەکەنەوە پەرلەمانتارانن، گۆڕان هی یەکێتی و یەکێتیش هی گۆڕان، بەڵام ئێستا دەیانەوێت ئەوەی لە راگەیاندن لەگەڵ یەک کردیان بیبەنە دانیشتنەکانی پەرلەمانیش.

هەفتەنامەی رووداو لە نوێترین ژمارەی خۆیدا لیستێکی 615 کەسی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگای سلێمانی بە پلەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیر و بریکاری وەزیر و پلەی دیکەی تایبەت خانەنشینکراون، کە کۆی گشتی مووچەیان لە مانگێکدا بریتیە لە ملیارێک و 900 ملیۆن دینار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە