نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەگاتە 12 هەزار و 500 دینار

01-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

موەلیدەکان مانگی رابردوو لە سلێمانی زیاتر لە 300 کاژێر کارەبایان داوەتە هاونیشتمانیان و نرخی ئەمپێرێک کارەبایان دەگاتە 12 هەزار و 500 دینار، لە هەڵەبجەش نرخ هاوشێوەی سلێمانییە و ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆکیش نرخ دیاری دەکرێت.
 
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی رابردوو موەلیدەکان لەنێوان 280 بۆ 310 کاژیر کارەبایان داوەتە هاونیشتمانیان.
 
بەگوێرەی کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان و نرخی گاز، نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە سلێمانی 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینار دەبێت و دواتر نرخەکە رادەگەیێندرێت.
 
لە هەڵەبجەش موەلیدەی گەڕەکەکان 270 بۆ 275 کاژێر کاریان کردووە. زوهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ بە رووداوی گوت "نرخی یەک ئەمپێر موەلیدە بۆ مانگی رابردوو، 11 هەزار و 500 بۆ 12 هەزار و 50 دینار دەبێت."
 
لە هەولێر بە گوێرەی گەڕەکەکان موەلیدەکان لە 290 بۆ 380 کاژێر کاریان کردووە. خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک دەکەین و نرخی ئەمپێر بە فەرمی رادەگەیێنین." 
 
هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کۆدەبنەوە و نرخی ئەمپێر بۆ مانگی رابردوو دیاری دەکەن.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، مانگی شەش لە هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی رۆژانە تێکڕا 12 بۆ 14 کاژێر هەبووە؛ لە هەولێر تێکڕا 11 بۆ 12 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تێكڕا 14 کاژێر و لە دهۆکیش نزیکەی 12 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە.
 
لە هەرێمی کوردستان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا موەلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن کە بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی ئەهلی هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا دەدەنە هاوبەشانیان.
 
26ـی ئەم مانگە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەم مانگەدا خواست لەسەر کارەبا 4 هەزار و 800 مێگاواتە، بەڵام بەرهەمهێنانی کارەبا 3 هەزار و 989 مێگاوات بووە." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''