رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئەمپێری موەلیدەی مانگی چوار لە هەولێر دیاریکرا کە 6250 دینار بۆ 12500 دینارە؛ لە چەند گەڕەکێکی "کەم"یش دەگاتە 15 هەزار دینار.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سەنتەری شار و سنووری پارێزگای هەولێر، کەمترین کاژێری کارکردنی موەلیدەکان 150 کاژێر بووە و زۆرترین 305 کاژێر.
لە هەولێر بۆ هەر کاژێرێک کارکردنی موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر 41 دینار دانراوە. بەگوێرەی ئەوە نرخی گەڕەکەکان دیاریکراوە.
هەندێک موەلیدە لە هەولێر هەن لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا بە شێوەی 24 کاژێری کار دەکەن. خۆران خۆرانی گوتی، نرخی ئەمپێری ئەو موەلیدانە لەنێوان 13 بۆ 15 هەزار دیناردایە.
مانگی ئادار نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە گەڕەکەکانی هەولێر لەنێوان 11 بۆ 16 هەزار و 500 دینار بوو؛ ئەو موەلیدانەشی 24 کاژێر کاریان کردبوو، ئەمپێریان لەنێوان 17500 دینار بۆ 20 هەزار دینار بوو.
تاوەکو ئێستا نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ مانگی رابردوو دیاری نەکراوە.
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7000 موەلیدەی ئەهلی هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا دەدەنە هاوبەشانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ