رووداو دیجیتاڵ
لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاریکرا. لە دهۆک نرخ دیاری نەکراوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێریش دەڵێت، سبەی نرخ دیاری دەکەن.
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی رابردوو موەلیدەی نێو گەڕەکەکان لەنێوان 320 بۆ 350 کاژێر کاریان کردووە. بەگوێرەی ئەوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان 13 بۆ 14 هەزار دیناردایە.
لە سلێمانی لە چەند گەڕەکێک موەلیدەکان کارەبای زیاتریان داوەتە هاونیشتمانییان و نرخی ئەمپێر لەو گەڕەکانە 15 هەزار و 500 دینار بۆ 17 هەزار دینارە. ئەو موەلیدانەشی 24 کاژێری کاریان کردووە لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، نرخی ئەمپێریان 19 هەزار و 500 دینارە.
سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، خشتەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان 24 کاژێریی دەبێت و هەر موەلیدەیەک پێیەوە پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

لە هەڵەبجەش نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاریکرا. زووهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی رابردوو موەلیدەکانی سنوورەکەیان لەنێوان 315 بۆ 330 کاژێر کاریان کردووە و نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 12 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار دینارە.
لە هەولێر کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بە خشتەی جیایە و تاوەکو ئەمڕۆ نرخ دیاری نەکراوە. خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی سێشەممە نرخی ئەمپێر دیاری دەکەین."
لەنێو شاری دهۆک موەلیدەکان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاژێر کاردەکەن و تاوەکو ئەمڕۆ نرخیان دیاری نەکردووە. بەگوتەی هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بۆ رووداو، مانگی ئادار، رۆژانە نزیکەی 16 کاژێر کارەبایان داوەتە هاوبەشانیان.
مانگی رابردوو لە هەولێر کەمترین نرخی ئەمپێر 12 هەزار و زۆرترین 21 هەزار دینار بوو؛ لە دهۆک 19 هەزار و لە هەڵەبجەش 14 هەزار دینار بوو؛ لە سلێمانی زۆرینە کە ماڵانن 11 هەزار و 750 دینار و بازرگانیش 16 بۆ 17 هەزار دینار بوو.
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە حەوت هەزار موەلیدەی ئەهلی هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا دەدەنە هاوبەشانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ