یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی جگەری بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بوو

26-05-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نێو نەشتەرگەریی چاندنی جگەری بەرز بۆ مرۆڤ. وێنە: ENEX
نێو نەشتەرگەریی چاندنی جگەری بەرز بۆ مرۆڤ. وێنە: ENEX
A+ A-
رووداو - تەندروستی

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی جگەری بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بوو و نەشتەرگەرییەکە بۆ پیاوێکی 71 ساڵان کرا.
 
لە نەخۆشخانەی ئانهووی لە پارێزگەی هێفیی چین نەشتەرگەریێکی دەگمەن کرا و جگەری بەراز بە سەرکەوتوویی بۆ پیاوێکی تەمەن 71 ساڵ چێندرا کە جگەری تووشی شێرپەنجە بووبوو.
 
سەرۆکی نەخۆشخانە دەڵێت: "نەشتەرگەرییەکە زۆر زەحمەتە. پێشتر کەس نەیکردووە. پێویستبوو دڵنیابین کە دەرچەی جگەری چێندراو پێشی پێنەگیراوە بەرلەوەی خوێنبەرەکان بەیەک ببەستینەوە."
 
سەن بیچینگ، سەرۆکی نەخۆشخانە گوتی، "نەشتەرگەرییەکە لە کەشێکی وا زەحمەت بەڕێوەچوو، بەو هیوایەی بتوانین پێشکەوتنێک لە بواری چاندنی ئەندام لە زیندەیەکەوە بۆ یەکێکی دی بکەین،"
 
یەکەمجار لە مانگی نیسان پزیشکانی چینی جگەری بەرازیان لەسەر نەخۆشێک تاقیکردەوە کە مێشکی لەکارکەوتبوو.
 
بەڵام ئەمە یەکەمین نەشتەرگەرییە لەسەر کەسێکی هۆشیار و پێنجەمین جاریشە لە جیهاندا ئەندامی دیکەی گیانداران بۆ مرۆڤ بچێندرێت.
 
مانگی ئایاری ئەمساڵ کەسێک بەناوی ریک سلایمان لە تەمەنی 62 ساڵی لە نەخۆشخانەی مەساچوسێتس لە بۆستن، دوای دوو مانگ لە چاندنی گورچیلەی بەراز، گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە