رووداو - تەندروستی
حکومەتی کەنەدا هەڵمەتی قەدەخەکردنی پلاستیک رادەگەیێنێت و تاوەکو 2030 بەردەوامدەبێت، هانی هاووڵاتییانیش دەدات؛ کاخەز لەبری پلاستیک بەکاربهێنن.
حکومەتی کەنەدا بڕیاریداوە بۆ پاراستنی ژینگە، چیدیکە قاپ و قاچاخی پلاستیک لە رێستوڕانتەکان بەکارنەهێندرێن، تاوەکو رێگری لە پیسبوونی ژینگەی وڵاتەکە بکرێت.
کارین بالانچارد، کارمەندی رێستورانتێکە و دەڵێت: "هەر کە قاپ و قاچاخە پلاستیکییەکانیان تەواوبوون، قاپ و قاچاخی کاخەزی بەکاردەهێنن."
هەرچەندە دادگەیەک لە کەنەدا بڕیارەکەی بە نادەستووری ناوبردووە، بەڵام کەنەدا پار بە گوڕوتینێکی بەرزەوە شۆرشی دژی قاپ و قاچاخی پلاستیکی دەستپێکرد و ئامانجییەتی تاوەکو 2030 بەتەواوی خۆی لە پلاستیک رزگاربکات.
مشیل بۆیلو، هاووڵاتییەکی کەنەدییە و دەڵێت: "رێستورانتەکان خەریکە هۆشیارتر دەبن، بەڵام نابێ خەڵک شتیان لێبکڕێت ئەگەر بەردەوامبن لە پێشکێشکردنی قاپوقاچاخی پلاستیکی."
ساڵانە کەنەدا سێ ملیۆن تۆن پلاستیک فڕێدەدات، تەنیا 9٪ی بەکاردەهێندرێتەوە و ئەوەی دی دەبێتە بارگرانی لەسەر ژینگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ