رووداو - تەندروستی
نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر فێستیڤاڵێک بۆ هاوکاری و پاڵپشتیی تووشبووانی شێرپەنجە دەستپێدەکات، بەشداربوویەک دەڵێت: نەخۆشخانەی نانەکەلی پیرۆزە و پێویستە سەرجەم بەرپرسان هاوکاری بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-4-2025 فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەکەلی ئەمساڵیش دەستیپێکرد و د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، هەموو داهاتی فێستیڤاڵەکە بۆ دەرمان و پێداویستییەکانی تووشبووانی شێرپەنجەیە.
د. هەردی جەواد گوتی، ''ئامانجمان ئەوەیە کە تووشبووانی شێرپەنجە لە ژیانیان دانەبڕێن و دەستڕەنگینیی تووشبووانی شێرپەنجە پێشانبدەین''.
لەم بارەیەوە د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، نەخۆشانی شێرپەنجە هەمیشە پێویستیان بە پاڵپشتی و هاوکارییە.
فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ رۆژ لە کاژێر 10:00 تاوەکو 17:00 هەر لەنێو نەخۆشخانەی نانەکەلی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ